بۆ:
حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان وەزارەتی مافی مرۆڤ وەزاره‌تی وەرزش و لاوان وەزارەتی كاروباری ئافرەتان په‌رله‌مانی كوردستان ڕێكخراوەكانی ئافرەتان و ژنان نوێنه‌راتی حكوومه‌تی كوردستان له سكانداناڤیا
یه‌كێتی ژنانی كوردستانی له سوید قانوونی بهڕوخسهتكردنی فرەژنی مه‌حكووم دەكات. ئه‌م قانوونه ھه‌نگاوێكی به‌رەو پاشه بۆ ئه‌زموونی ھه‌رێمی كوردستان. ئێمه داوایی ھهڵوەشاندنهوەی قانوونهكه دەكه‌ین. داوا له حكوومه‌تی ھه‌رێم دەكه‌ین ئه‌و قانوون و بڕیارانه‌ی كه مافه‌كانی ژنانی كورد و مافی مرۆڤ دەپارێزن له جیاتی قانوونه‌كانی شه‌ریعه‌ت جێ به جێ بكات.
پێشتر دیاردەی فرەژنی به به‌ھانه‌ی "چارەسه‌ركردنی زیادبوونی ژمارەی ژنان" پاش شاڵاوەكانی ئه‌نفال و شهڕەكانی صدام حسین قبوڵ دەكرا. بێكومان له باشووری كوردستان ژمارەی ژنان له ھی پثاوان زیاترە. به‌ڵام ئه‌م گیرۆگرفته داسه‌پاندنی قانوونه‌كانی شه‌ریعه‌تی دەوڵه‌تی دراوسێ ئێران و قبۆڵ كردنی فرەژنی چارەسه‌ر ناكرێت. به‌پێچه‌وانه‌وە ئه‌مه دەبێته ڕێخۆشكه‌رێك بۆ داسه‌پاندنی قانوونه‌كانی تری به‌ستراو به ئیسلامه‌وە.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ كوردستانێكی ئازاد و دیموكرات و ھاوچه‌رخ ساز بكه‌ین دەبێ زیاتر له ھه‌موو شتێك دژی ئه‌و قانوونانه‌ی كه ئازادی و مافه‌كانی ژن پێشێڵ دەكه‌ن تێ بكۆشین. ئه‌ركی سه‌رشانی ھهركوردێكه وبه تایبه‌تی ئه‌ركی سه‌رشانی حكوومه‌ت و دەسته‌ڵاتی كوردستانه كه ھه‌ڵوێستێك دژ به بیری پیاوسالاری پیشان بدات.
كوردستانێكی دیموكرات دەبێ له سه‌ر بناغه‌ی یه‌كسانی ژن و مێر و یه‌كسانبوونی دادوەری دابمه‌زرێت. مافه‌كانی ژن دەبێ وەك مافه‌كانی پیاو بن. له به‌ر ئه‌وە زۆر گرنگه كه كار به‌و قانوونانه‌ی كه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵ, كه ژنن, دەچهوسێنن نه‌كرێت. له ھه‌ندێك حاڵه‌ت دا و بۆ جێبه‌جێ كردنی قانوونی نێونه‌ته‌وەیی پێویستی به جۆرەھا قانوون ھه‌یه كه له گه‌ڵ داب و نهڕیت وە یا خود ئایین ڕێك ناكه‌ون.
ئه‌گه‌ر قانوونه‌كان نه‌گۆڕدرێن ڕێ له به‌ردەم داب و نهڕیتی عهشیرەتی و دواكه‌وتوو واڵا دەبێت كه توندوتیژی دژ به ئافرەت به كاربێنن و ئافرەت بكوژن.
ھێزەھاوپهیمانیهكانی ئافرەتان له سوید له‌و بڕوایه‌دا یه كه پێویسته ئه‌و قانوونانه‌ی كه ڕێ له به‌ر ئازادی ژن دەگرن بیگۆڕدرێن. و ھه‌روەھا پێویسته حكوومه‌تی ئیستای كوردستان سنوورێك بۆ داب و نهڕیتی خێڵپهرەستی و سه‌ركێشه‌كانی ئه‌و داب و نهڕیته دابنێت و ئاماژه به‌وە بدات كه ئه‌م كارانه تاوانن و كردەوەی تیرۆریستین.
له دوایی دا دوپات دەكه‌ین كه حكوومه‌تی فیدرالی له كوردستان دەبێ ھه‌ڵوێستێك دژ به یاساكانی شه‌ریعه‌ت به گشتی
دابنێت و به ھه‌موو تواناكه‌ی چه‌وساندن و توند و تیژی و كوشتنی ژن بوەستێنێت.



del.icio.us
Digg